به‌سری ماڵی ته‌نیاییه‌کان
ئه‌و به‌شه له هاونیشتمانانی ئێمه که به هۆی نه‌خۆشی گوولییه‌وه کۆمه‌ڵگا ته‌ریکی کردوون به‌سری له باوه‌شی گرتوون تا من و تۆ له دیتنی نارێکییه‌کانی رواڵه‌ت و رووخساریان بێبه‌ش بین و بێ خه‌یاڵ چێژ له ژیان و ده‌سکه‌وته‌کانی وه‌ربگرین.
ئه‌و نه‌خۆشانه له نێوان کێوه سه‌رکه‌شه‌کاندا قه‌ره‌نتینه کراون و قاسیدێکیان نییه تا په‌یامی مه‌رگی سپیان رابگه‌یه‌نێ.
ئاوازێک له گوێم‌دا ده‌زرینگێته‌وه که له ژیاندا زام و برینی وه‌ک خۆره زۆرن که رووح و هه‌ناوی مرۆڤ به تاسه‌وه ده‌چڕژێنن،به‌ڵام ئه‌وه خوودی خۆره‌یه که وه‌ک مۆر له نێوچاوانی ئه‌و چاره‌ره‌شانه دراوه،ئه‌و برینانه‌ی که له رووخساریاندا دیارن سه‌د هێنده‌ی دیکه دڵیان ده‌چرژێنێ و ده‌شکێنێ، ئه‌و برینه قوڵانه‌ی که هه‌ر جارێ به یادی ده‌ورانی گه‌نجێتی و جوانی ته‌شه‌نه دێنێ و بۆته لاپه‌ڕه‌یه‌کی دیکه‌ی چاره‌نووسیان،ئه‌و لاپه‌ره‌یه‌ی که هه‌ڵگری نه‌گبه‌ت و چاره‌ره‌شییه و ده‌رکراو له کۆمه‌ڵگا، هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی خاک له‌باوه‌شیان ده‌گرێ.
ئه‌رێ له ژێر خاکیشدا برینه‌کانت سارێژ ده‌بن؟ ئه‌رێ چاو و دڵی پڕ له قێز و بێزی خه‌ڵک له بیر ده‌که‌ی؟ هه‌موو ده‌بینن و ده‌یبیسن و ده‌یخوێننه‌وه و فرمێسک له چاوه‌کانیاندا قه‌تیس ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌و کات دیسان له بیر کردن و له بیرکردن...
چاره‌نووسی نه‌خۆشانی گیرۆده به خۆره چانووسی ئه‌و ده‌رکراوانه‌یه که ته‌نیا له رووی نه‌زانی و جه‌هاله‌ته‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ که له زه‌ین و دڵی من و تۆدا وه‌ک ترس ریشه‌ی داکوتاوه.
لێره‌یه منداڵه‌کانیش باری چاره‌نووسی بنه‌ماڵه‌کانیان ده‌که‌وێته سه‌رشان وته‌واوی ئه‌و بێعه‌داڵه‌تیانه‌ی که به ناحه‌ق ده‌خرێته ئه‌ستۆی نه‌خۆشه‌کان و به‌شێکی ئازاره‌که‌ش منداڵه‌کان ده‌یکێشن،منداڵه‌کان لێره بێ‌ترس منداڵی خۆیان تێپه‌ر ده‌که‌ن و ته‌نیا دڵخۆشیان کایه کردنه ئه‌ویش به بووکه‌ڵه‌ی چیلکه‌و و په‌رۆ و تۆپی نایلۆنی ئاخندراو به کا.
کابانێکی ئاوایی کچێکی جوانی هه‌یه وه‌ک په‌ره‌ی گوڵ، ئه‌و که چاوی به دنیا هه‌ڵێنا تێکه‌ڵاوی ژیانی گووله‌کانی به‌سری بووه و به شێوه‌یه‌ک ئۆگریان بووه که نه لێیان ده‌ترسێ و نه به پێچه‌وانه بیریان لێده‌کاته‌وه،به جۆرێک که هیچ شتێک له به‌سری هه‌ره‌شه له رۆژگاری منداڵی ناکا،ئه‌ومنداڵه ساخ و سڵامه‌ته له دنیای ده‌ره‌وه‌ی به‌سری بێخه‌به‌ره و خودا ده‌زانێ لاپه‌ره‌ی ژیانی چۆن هه‌ڵده‌درێته‌وه و چ داهاتوویه‌کی ده‌بێ.
ئه‌وه‌ی که هه‌تا ئه‌مرۆ له کۆنه‌وه بۆ به‌سرییه‌کان ماوه‌ته‌وه هاو خه‌می و خۆشه‌ویستی و ساویلکه‌یی و ژیانی ساکاره، سه‌روه‌ت و سامانیان ته‌نیا دڵێکه پڕاوپڕ له به‌زه‌ییی و خۆشه‌ویستی، ئه‌وه ته‌نیا خۆره تیشکی به تینی خۆی به سه‌خاوه‌ته‌وه به‌سه‌ریاندا هه‌ڵده‌رێژێ،هه‌رچه‌نده ئه‌و خه‌ڵکه ژیان ته‌ریکی کردوون و له خۆی دوور کردوونه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان ژیانیان جێنه‌هێشتووه.
به‌سری چیرۆکی شه‌هیدێکی له خۆیدا تۆمار کردووه که له رێگای ئازادی نیشتمانیدا گیانی به‌خت کردووه،ئه‌وه‌ی بۆ دایک و بابه پیره‌که‌ی جێ هێشت کۆڵێک داخ و حه‌سره‌ت بوو بۆ دیتنه‌وه‌ی جارێکی دیکه‌ی رۆڵه ئازادی خوازه‌که‌یان.
چیرۆکی پیره پیاوێکی له خۆیدا جێ کردووه که له هاوسێکانیشی تووره‌یه، جاروبار به مرچ و مۆنی هه‌تا بن په‌نجه‌ره‌که‌ی دێت‌و دیسان ده‌گه‌رێته‌وه گۆشه‌ی ته‌نیایی دیوه‌که‌ی،کێ ده‌زانێ چی له دڵ دایه؟ده‌ڵێن دڵی داوه به کیژۆڵه‌یه‌کی ره‌زا سووکه‌وه که له ناکاو خۆره له گیانی به‌ربووه خه‌ون و خه‌یاڵه‌کانی به بادی فه‌نادا چووه.
چیرۆکی ژنێکی له خۆیدا حه‌شارداوه که ئه‌وینداری هاوسه‌ره‌که‌ی و خۆشه‌ویستی کوره‌که‌ی بوو،له‌و په‌ڕ ی عیشق و به‌خته‌وه‌ریدا خۆره له بنه‌ماڵه‌و خۆشه‌ویستانی جیا کردۆته‌وه تا ئێستاش هه‌ر به حه‌سره‌تی دیداری کوره‌که‌یه‌وه ده‌ناڵێ و ده‌سووتێ.
به‌سری به‌سه‌رهاتی کچێکی له خۆگرتووه که له جوانیدا بێ وێنه بوو،به‌ڵام گولی ئه‌و جوانیه‌ی پێ ره‌وا نه‌دی و ئامبازی بوو،رۆژانێکی زۆر له ته‌ویله‌دا به‌ندیان کرد ئه‌و که تینووی ئازادی و هه‌ڵمژینی هه‌وای تازه بوو زه‌نگوڵه‌یه‌کیان خسته ئه‌ستۆی و رسوایان کرد و ئێستاش به‌سری بۆته ماڵی ته‌نیاییه‌کانی.
چیرۆکی ژنێک که بۆ یارمه‌تی گووله‌کان چوو بۆ به‌سری له‌وێ ئاشق بوو و ژیانی تێکه‌ڵ به‌وان بوو.
چیرۆکی نامرادیه‌کان،چیرۆکی تێکشکان و نائۆمێدیه‌کان،چیرۆکی ئه‌و نیگایانه‌یه که به په‌رۆشه‌وه ده‌روانن له خه‌ڵک،له هه‌ڵاتن، له‌و برینانه‌ی که قه‌رتماغه ده‌به‌ستن وسه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه.
جێی داخه خۆره که له گیانی مرۆڤێک به‌رده‌بێ به‌ر له هه‌موو شت که‌س و کاری بریاری کۆتایی ژیانی ده‌ده‌ن،ده‌یشارنه‌وه، دایده‌برن له ژیان،له هه‌تاو، له هه‌وای تازه، له خۆشه‌ویستی...
Ei kommentteja:
Lähetä kommentti